که سه‌رابێ ئه‌گری تینویه‌تیت بشکێنێ
سنه ـ پاییزی 81 بێ قاقای تۆ ئه‌بارێ ته‌رزه،به‌فر دائه‌کا که‌سێ ئه‌وبه‌ڕی ئیمپراتوری چاوه‌کانت هه‌میشه‌کانی خوێڕییه‌تی و کوڕێنییه‌که‌ی ـ ( ته‌نیا له‌و ئه‌بیسی خوێڕی) ـ خیابانێکی شۆڕی قه‌ترانی ئه‌پۆشێ و چه‌ترێ هه‌ڵئه‌کا ئه‌وه‌نده‌ی باوه‌شی پاڕانه‌وه ئاوه‌ڵایه و که‌چی هێشتا که هێشتایه ئه‌گه‌ر بپه‌رژێته‌وه سه‌رخۆی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌یته‌که‌ی ـ ( هه‌ر که‌س جه‌نایه‌تێ بکا رۆژێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری) ـ ناپرسێ له‌که‌س بۆ جه‌مسه‌ری گڵۆڵه‌ی ئاڵۆزاوی خیابانه‌کانی شار له قۆژبنی کام کۆڵانا کچێک سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆی پێئه‌چنێ که له دڵمه‌وه ده‌ست پێئه‌کا؟! ـ ده‌لێی گه‌ڕێن با خۆی هه‌ر وێڵ بێ خوێڕی له دڵیا له باتی دڵ دوو جاڵجاڵۆکه سه‌ره‌تای وه‌رزی تێکه‌ڵ بوونیانه سیا به‌خت ! ( ئه‌م شێعره جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی مێ، پێش ته‌نینی هێلانه وله‌گه‌ڵ تاره‌کانیا ئه‌یچۆڕاند) ئه‌وپه‌ڕی ئیمپڕاتوری چاوه‌کانت سه‌هۆڵبه‌ندانه‌و که‌چی هیچ دڕکێکی ئه‌م ته‌لبه‌نده‌ی دڵم وشک نابێ بێ ئه‌لف و بێی هیچ ئه‌ساره‌تێ نادوێ قه‌فه‌س ـ ( یه‌عنی ئینسان دووڕێیانی جیا بوونه‌وه‌ی خاک و خوایه؟ ) ـ و خوا ئه‌یزانێ گوڵه‌کانی قاڵیش چڵکی پاییزیان گرتووه تۆ شماره‌ی باران ئه‌زانی چه‌نده‌یه؟ ئه‌رێ سه‌ره‌تا ئه‌و بوو،ئه‌و له پشت په‌نجه‌ره‌یه‌کی نزمه‌وه گریانێکی خاوی که‌ڵه‌گه‌تی په‌لکه ئه‌کرد یان شایه‌دیش بێده‌نگی کۆڵانێکی ئاڵۆزائی دائه‌هێنا من ته‌نیا هاتم شیشه‌به‌ند له ته‌نیاییه‌کانی وه‌سڕم من له شه‌بستانه‌که‌ی نالیا هه‌زار هه‌زار حه‌یرانم بۆ دائه‌گیرساند «ئاسمان هه‌ورین ده‌بێ و ئێمه‌ش به غه‌مگینی ده‌ڵێین ئه‌ی خودا چ بکه‌ین له ژێر ئه‌م کاوله‌ی که‌س تیا نه‌ماو» ئه‌م دیو بارانه باران داچۆڕێ، دا ئه‌م دیو تا هه‌ر چه‌ند کیلومێتری دڵم بڵێی هه‌نیسکه‌کانمت بۆ پۆست ئه‌که‌م ده پێبکه‌نه ده‌ی پێبکه‌نه بێ قاقای تۆ ئه‌باڕێ ته‌رزه، به‌فر، دائه‌کا که‌سێک به بلیته‌وه بۆ سینه‌ما گاڵته‌جاڕه نه‌هاتووه هاشه‌هاشی شاشه‌ی ئه‌م شوێنه بێ خاوه‌ن و هه‌رچی په‌رچییه شێعرم تێ به‌ر ئه‌یات چاوه‌کانی تۆ سێکانسی یه‌که‌م: 10 9 8 «سه‌ره‌تاهیچ نه‌بوو، وشه بوو، وشه به لای خواوه بوو، وشه خوا بوو» که ئینجیلی یوحه‌ننا ده‌ست پێئه‌کا ساڵه‌هایه خوا به سه‌ر خاچه‌که‌ی عیساوه ده‌ستی یارمه‌تی یه‌هودا ئه‌گووشێ شه‌یتان! عه‌شق و خوایه‌تی و هه‌موو شتێکت پیرۆز خوایه! عه‌شق و شه‌یتانییه‌ت و هه‌موو شتێکت پیرۆز 7 6 5 « من گه‌نجێکی شاراوه بووم، خولقاندم تا ده‌رکه‌وم» ئه‌مه خوا به که‌سێکی وت له من و تۆ کڵوۆڵ تر ده پێبکه‌نه ده‌ی پێبکه‌نه حه‌بیبه‌که‌ی نازانم تا هه‌ر چه‌نده ئه‌توانم نالیت بم؟ 4 3 2 1 له سه‌ره‌تاوه خۆشم ویستووی پێمه‌که‌نه تکایه من له خوایش تکام نه‌کرد بمخولقێنێ تۆ ئه‌ڕۆیت کچه بارانی پۆشه‌که‌ی! جارێ نه‌هاتی هیچ نه‌بێ هه‌ورێکی نه‌زۆکیش بێنی به دیاری بۆم دا بارێ، دا سه‌رتاپام توێخێ که‌ڕووی ژیانه و دڵم بۆ ساردی ئه‌گڕێ من سه‌ره‌تای هه‌موو پاییزێک عاشقت ئه‌بمه‌وه و جارێکیش هه‌تا ئێستا چه‌که‌ره‌م نه‌کردووه سه‌ره‌تای هه‌موو به‌هارێ لێم مه‌تۆرێ ئاخ که له‌م سینه‌ما چۆڵ و هۆڵه‌دا له تۆ و پێکه‌وه بوون ته‌نیا هانکه‌ی هه‌ناسه‌کانی تۆم پێماوه و ئه‌یترووکێنم سێکانسی دوو: جار جاره من شێعر ئه‌ڵێم بیر ئه‌که‌مه‌وه سه‌رده‌مانێک که‌سانێک لێره ئه‌ژیان چاک یان خراپ که‌سانێ ئه‌دوان راست یان درۆ که‌سانێ ئه‌مردن به‌رز یان نه‌وی ئێستا ئێمه ئه‌ژین چاک و خراپ ئێمه ئه‌دوێین راست و درۆ ئێمه ئه‌م..... من وشک ئه‌بم و ئه‌پروێم له حه‌ژمه‌تی ئه‌و پیاوه‌ی له سه‌ر شاشه خۆی و هه‌موو شتێک و ئافره‌تێ ئه‌هێنێته‌وه و کاوێژ ئه‌کا تۆ‌و هه‌موو که‌سی ده‌ور و به‌رم پێئه‌که‌نن و چه‌پڵه ئه‌ته‌قێنن ها ئه‌کێشن، هوو ئه‌کێشن: دووباره، دووباره، دووباره: ( سێکانسی دوو: من جار جاره شێعر ئه‌ڵێم بیر ئه‌که‌مه‌وه سه‌رده‌مانێ که‌سانێ ئه‌ژیان لێره .... )
سێکانسی سێ: دوو که‌س له ته‌نیشت یه‌کتره‌وه ئه‌گوزه‌رێن یه‌کیان ئاسمانێ کچی له دڵایه و هیچی تر یه‌کیان ئاسمانی ترین ساته‌کانی کوڕێ له دڵیا ئه‌پروێنێ و هیچی تر که چی خیابان تا هه‌میشه کوڕێنییه‌کی وێڵه‌و تا هه‌ر کوێ ئه‌چێ چاوی ده‌رێ دوو که‌س له پشت دیوار‌و مێڵه و شیشه‌به‌ند و په‌نجه‌ره‌وه هه‌ڕه‌تی مردنیانه *من حه‌ز ئکه‌م له چۆڵترین کلیسای دنیا قورئانم بۆ بخوێنن، تۆ چی؟ ـ من حه‌ز ئه‌که‌م له به‌رزترین مناره‌ی مزگه‌وته‌کانی دنیاوه ناقووسی له دایک بوونم لێبه‌ن،تۆ چی؟ *من حه‌زم ئه‌کرد ته‌نیا من له دایک بوومایه و هیچی تر، تۆ چی؟ ـ من حه‌ز ئه‌که‌م ته‌نیا من بمرم و هیچی تر. ئه‌رێ سه‌ره‌تا شه‌و بوو وشه، شه‌یتان یا خوا و هه‌ر شتێکی تر جار جاره بیر ئه‌که‌مه‌وه سه‌رده‌مانێ که‌سانێ ئه‌ژیان لێره چاک یان خراپ که‌سانێ ئه‌دوان راست یا درۆ که‌سانێ ئه‌مردن به‌رز یا نه‌وی ئێستا ئێمه ئه‌مرین چاک و خراپ ئێمه ئه‌مرین راست و درۆ ئێمه ئه‌مرین به‌رز و نه‌وی.
ناردنی کۆمینت
{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 4 له 6
} { لاپه‌ڕه‌ی پاش }
|