« باڵنده کانی ده‌م با » و رووخانی ئوسـتوره‌ی نووسه‌ر
رۆمانه‌کان دیاڵۆگی سوقراتییانه‌ی سه‌رده‌می ئێمه‌ن باسی یه‌که‌م : ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه کاتێ رۆمانێک ئه‌خوێنینه‌وه، هه‌ست به زالِ بوونی جۆره‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ین . ده‌سه‌ڵاتێک له چه‌شنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆمان له دنیای واقیعدا ، که په‌یڕه‌وی له هه‌مان یاسا و رێساگه‌له ده‌کات که ده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیای واقیع په‌یڕه‌وی لێ ده‌که‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریکی قه‌ده‌غه کردن و حه‌رام کردن و له هه‌مان کاتیش‌دا به شیاو زانینی کۆمه‌ڵێک چه‌مکه. ئه‌میش وه‌کوو هه‌مووده‌سه‌ڵاتێکی تر ، په‌رچه کردارێکه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک یان کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتی تردا و هاوکات، به‌رده‌وام له هه‌ناوی خۆیدا تاقمێک په‌رچه‌کرداری تر به‌رامبه‌ر به خۆی په‌روه‌رده ئه‌کات و به‌رهه‌م ئه‌هێنێ. ئه‌و تواناییه به « شه‌هرزاد» ئه‌به‌خشێت تا به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتی « شا» ببێته‌وه‌و له مه‌رگ رزگاری بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش، بۆ نموونه له جیهانی « مه‌سخ » ی کافکادا « گریگوار سامسا» له جێ خه‌وه‌که‌ی خۆیدا ئه‌کات به « جاڵجاڵۆکه»و ته‌نانه‌ت راستنوێنی ئه‌م رووداوه، تا ئه‌و راده‌یه ئه‌باته سه‌ره‌وه که ئێمه تا دوایین ساته‌کانی چاره‌نووسی « گریگوار » له‌و جیهانه‌دا بێ هیچ شوبهه‌و گومانێک هاوده‌می ئه‌بین ونه‌ته‌نیا متمانه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به جیهانی رۆمان مسۆگه‌ر ئه‌کات، به‌ڵکوو له یه‌که‌م هه‌نگاودا «بوون»ی جیهانی رۆمان وه‌ک زه‌رووره‌تێک به‌سه‌ر ئێمه‌دا دائه‌سه‌پێنێ. واته، هه‌ر ئێستا رۆمانه‌کانی جیهان به هه‌موو که‌سایه‌تی و رووداوه‌کانیانه‌وه له گه‌ڕ دان و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو شتێک به ئه‌نجامی خۆی گه‌یشتووه‌و هیچ شتێکیش ده‌ستی پێ نه‌کردووه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تواناییه‌کی به هێزی هه‌یه بۆ گۆڕینی پێگه‌ی دۆخه‌کانی واقیع و ناواقیع، بۆ ناو یه‌کترین. ئه‌م جێ گۆرکێیه له چه‌شنی شکاندنی سنور نیه، به‌ڵکوو باڵاتره‌و تا ئه‌و شوێنه که ته‌نانه‌ت نوسه‌ریش ئه‌خاته ژێر سه‌یته‌ره‌و زاڵییه‌تی خۆیه‌وه. زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ته‌سلیم بوونی خویان، به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی رۆمان که له‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت، ئه‌درکێنن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه که که‌سایه‌تییه‌کان پێناسه و ته‌سویر ئه‌کات ، ژیانیان پێ ئه‌به‌خشێ و ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌یانکاته به‌شێک له دنیای واقیع. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کرداره ، له ده‌روونی خوێنه‌ردا جۆرێک له هه‌ستی « هاوشێوه‌بوون له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی » دا ئه‌خولقێنێ و خوێنه‌ر راکێش ئه‌کات بۆ ناو جیهانی رۆمان تا ئه‌و راده‌یه که خوێنه‌ریش ئه‌بێته به‌شێک له‌و جیهانه . جیهانێک که تێکه‌ڵاوییه‌کی سه‌یره له دنیای واقیع و ناواقیع. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێکه که مرۆڤ ئه‌توانێت متمانه‌ی پێ بکات و پێی دڵخۆش بێت، که له‌مه به‌دوا له‌م وتاره دا به‌ناوی « ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه» ناوبوێری ئه‌که‌ین. « گێڕانه‌وه»و «زمان» دو لایه‌نی جیا نه‌کراوه‌ی سه‌رجه‌م ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کانن و هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا، پێوه‌ندی لێک نه‌پچڕاویان هه‌یه. ئه‌توانین بڵێین زمان بۆ گێرَانه‌وه دامه‌زراوه‌و، گێڕانه‌وه مه‌رجێکی پێویسته بۆ به‌رده‌وام بوونی زمان. له پاڵ ئه‌مانه‌دا گێڕانه‌وه ئه‌و به‌شه له تواناکانی زمانه که هێڵی راستی «شوێنکات» تێک ئه‌شکێنێ و چه‌شنێک «سیالیت» به مرۆڤ ئه‌به‌خشێت. گێڕانه‌وه توانایی« به سووژه بوون » ئه‌دات به مرۆڤ و« به سووژه بوون »یش ده‌سه‌ڵات به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێت وله هه‌مان کاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێ، به هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه که پێشتر باسی لێ‌کرا. گومانی تێدا نیه که ئێمه هیچ کات ناتوانین خۆمان له گێڕانه‌وه ده‌رباز که‌ین و لێیی قوتار بین . ئه‌و کاتانه‌یش که له ده‌قێکدا هه‌وڵی زیاتر بۆ پیشاندان هه‌یه تا گێڕانه‌وه ، دیسان گێڕانه‌وه له ئارادایه و ته‌نیا شتێک که ئه‌گۆڕدرێ «چۆن گێڕانه‌وه»یه. له‌گه‌ڵ گۆڕانی جۆره‌کانی « چۆن گێڕانه‌وه»، شێوازه‌کانی نواندنی کرداری ده‌سه‌ڵاتدارانه له لایه‌ن « ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه»یشه‌وه ئه‌گۆڕدرێت. به‌ر له‌وه‌ی روونی بکه‌ینه‌وه که گێڕانه‌وه ، چۆن له جیهانی رۆمان‌دا کردار ئه‌نوێنێ ، رۆمان له سونگه‌ی گێڕانه‌وه‌دا به دو ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی دابه‌ش ئه‌که‌ین : 1ــــ ئه‌و تاقمه له رۆمانه‌کان که گێڕه‌وه‌ر، له ناو جیهانی رۆماندایه . له‌م ده‌سته‌دا له زمانی یه‌که‌م که‌سی تاک ، یان به‌شێوه‌ی نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و نامه و هتد ئه‌دوێت. لێره‌دا ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه، له ناو جیهانی رۆمان دایه‌و هه‌ر له ناو ئه‌و جیهانه‌وه وێنا و پێناسه‌ی که‌سایه‌تی و رووداوه‌کان ئه‌کات . پڕه‌نسیپی سه‌ره‌کی ئه‌م چه‌شنه له گێڕانه‌وه ئه‌وه‌یه که : نابێ بنوسرێت، یان نابێ وه‌گێڕدرێت. به‌ڵکوو ئه‌بێ نیشان بدرێت . هه‌روا که« هێنری جه‌یمز» ئه‌ڵێت: « (بوونی گێڕه‌وه‌ر) له کاتی گێڕانه‌وه‌دا، ئه‌بێ وه‌ک (بوونی خوا) بێت له کاتی ئافراندندا. هه‌روا که خوا (بوون)ێکی نادیار و ده‌سه‌ڵاتداری هه‌یه، به‌ڵام نابیندرێت و هه‌ستی پێ ده‌کرێت.» 2ــــ ئه‌و ده‌سته له رۆمانه‌کان که ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێرَانه‌وه( گێڕه‌وه‌ر) له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی رۆماندایه. « زانای گشتی » له‌م چه‌شنی گێڕانه‌وه‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی ئه‌گێڕێت و ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی رۆمان، کرداره‌کانی خۆی به سه‌ر ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌نوێنێ. ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه وه‌کوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تر، به‌رهه‌م هێنه‌ری « په‌رچه‌کردار» یان «دژه‌ده‌سه‌ڵاته» به‌رامبه‌ر به خۆی . ئه‌م په‌رچه‌کرداره که له‌مه‌ودوا به‌ناوی«سیستمی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه» ناوی لێ ئه‌به‌ین، هه‌وڵ ئه‌دات که له جیهانی رۆمان‌دا خۆی له ژێر سه‌یته‌ره و زاڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه بکێشێته ده‌ر و خۆی ،خۆی وه‌گێڕێت.گرنگی دان به تاکییه‌تی که‌سایه‌تییه‌کان ــــ به شێوه‌یه‌ک که هه‌موویان بتوانن بدوێن ـــ ئینکاری ده‌سه‌ڵات و جه‌برییه‌ت، هۆکاره‌کانی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م سیستمه‌ن.سیستمێک که هه‌وڵ ئه‌دات، ده‌ق له « تاکره‌هه‌ندی »و« تاکده‌نگی» رزگار بکات و چه‌شنه دێموکراسییه‌تێک له ده‌ق دا دابمه‌زرێنێت. به‌ڵام ناوه‌نده‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه کامانه‌ن؟ له ده‌سته‌ی یه‌که‌مدا، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێڕانه‌وه و سیستمی ده‌سه‌ڵاتخواز یه‌کێکن. به ته‌عبیرێکی تر گێڕه‌وه‌ر و که‌سایه‌تی یه‌ک شتن . که‌سایه‌تی توانیویه‌تی ده‌ست به سه‌ر جیهانی رۆمان‌دا بگرێت و له ئاست گێڕانه‌وه‌ی خۆی، رۆمانه که به‌رێته پێشه‌وه.له‌م ده‌سته‌دا سیستمی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه زێده‌تر له هه‌موو جۆره‌کانی تری رۆمان خۆی ده‌رئه‌خات. له ده‌سته‌ی دوهه‌می رۆمانه‌کاندا که به چه‌شنی زانای گشتی ئه‌گێڕدرێته‌وه، سیستمی ده‌سه‌ڵاتخواز له دو کاناڵه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه، خۆی به سه‌ر جیهانی رۆمان‌دا داسه‌پێنێت. 1- کاناڵی دیاڵۆگ: سیستمی ده‌سه‌ڵاتخواز به خۆ کێشانه ده‌ره‌وه له کۆی ته‌عبیر و ته‌وسیفه‌کانی گێرَه‌وه‌ر ( ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار ) و به دووانی راسته‌وخۆ، که خاوه‌نی زمان و له‌حنی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، خۆی له ژێر سه‌یته‌ره‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌کێشێته ده‌ر . 2-ره‌هه‌ندی گواستنه‌وه‌ی گۆشه نیگا : له کاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگا، ئه‌و به‌شه له جیهانی رۆمان، که له‌وانه‌یه روانگه‌ی« یه‌ک لایه‌نبینانه »ی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه، وه‌لای خات، خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ئه‌بینێته‌وه‌و بوونی خۆی له قاو ئه‌دات . له حه‌قیقه‌تدا له کاتی گۆڕانی گۆشه نیگا، ئه‌وه کامێرای گێڕه‌وه‌ر نیه که پێگه‌ی خۆی ئه‌گۆڕێت، به‌ڵکوو ئه‌مه وه‌رچه‌رخانی جیهانی رۆمانه بۆ به‌ر کامێرای ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات . رۆمانێک که له به‌ر ده‌ستی به‌رده‌نگ( مخاگب) دایه، ته‌نیا و ته‌نیا یه‌کێکه له‌و بێ‌ژمار جیهانانه‌ی که له کاتی نوسیندا، ئه‌گه‌ریی هه‌ڵبژاردنیان له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه له گۆڕێ‌دا بووه. له کاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگادا، هه‌ر کام له‌و جیهانانه هه‌وڵ ئه‌دات بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.ئه‌مه‌یش ده‌ره‌نجامی ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانێی که‌سایه‌تی رۆمانه، دژ به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه، که توانستی هه‌ڵبژاردن و به ته‌عبیرێکی تر توانایی قه‌ده‌غه و حه‌رام کردن و به شیاو زانینی کۆمه‌ڵێک شتی هه‌یه. له کاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگا و ته‌نانه‌ت له کاتی هاتنه ئارای دیالۆگ ( وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ خۆ درکاندنی که‌سایه‌تی ) سیستمی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه، له به‌رامبه‌رئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ربه‌ره‌کانێ ئه‌کا. باسی دووهه‌م : باڵنده‌کانی ده‌م با و ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه « مێهره‌بان » که‌سایه‌تی چیرۆکی گێڕه‌وه‌ره و «فه‌رهاد» که‌سی چیرۆکی «مێهره‌بان »ه. ئه‌م سیستمه ته‌نیا سیستمێکی ئاسایی گێرَانه‌وه له ناو گێڕانه‌وه‌دا نیه . مێهره‌بان وه‌کوو که‌سایه‌تی چیرۆکێک ئاگاداری گێڕانه‌وه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و ئاگاداری ئه‌و سیستمه ده‌سه‌ڵاتداره‌یه که هه‌وڵ ئه‌دات به سه‌ریا زاڵ بێت . هاو کات له‌گه‌ڵ ئه‌مه مێهره‌بان خه‌ریکی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی فه‌رهاده . ده‌ی که‌واته« فه‌رهاد و مێهره‌بان هه‌ردووکیان به‌شێک له جیهانی زه‌ینی گێڕه‌وه‌ر نین ؟ » فه‌رهاد ومێهره‌بان له زه‌ینییه‌ته‌کانی گێڕه‌وه‌ردا ئه‌ژین، به‌ڵام ئه‌م دوو که‌سه له ململانێیه‌کی هه‌میشه‌ییدان بۆ خۆ ده‌رباز کردن له « زه‌ینی بوون » و به « عه‌ینییه‌ت » گه‌یشتن . ئه‌مه‌یش یارمه‌تییان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له « ئۆبژه بوون» رزگارییان ببێت و وه‌کوو «سووژه»یه‌ک له رۆمانه‌که‌دا ده‌ور ببینن، وه‌کوو گێڕه‌وه‌رێک که خۆی خه‌ریکه خۆی ئه‌گێڕێته‌وه و جیهانی خۆی پێناسه ئه‌کات وخۆی وێنا ئه‌کات . واته هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه ببن به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه . «باڵنده‌کانی ده‌م با » حیکایه‌تی گومان کردنه له ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه له پێناو به ده‌ست هێنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته . ئه‌م گومانه له یه‌که‌مین ساته وه‌خته‌کانی جیهانی رۆمانه‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات.ئه‌و کاته‌ی گێڕه‌وه‌ر (ته‌نیا ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م رۆمانه) له خۆی ئه‌پرسێت: « ئه‌ویش ترسا بوو؟»( لاپه‌ڕه‌ی7). پرسیار، خۆی له‌ناوخۆیدا، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پانتایه‌که بۆ له خۆ گرتنی سه‌رجه‌می ئه‌و وه‌ڵامانه ی ئه‌گه‌ریی بوونیان هه‌یه ، ده‌لاله‌تیش ئه‌کات به‌سه‌ر نائاگایی و گومانی سه‌رچاوه‌ی پرسیار سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک چه‌مک . «ئه‌ویش ترسا بوو؟» وه‌ک یه‌که‌مین پرسیار ، یه‌که‌مین دڵه‌خورپه و گومان و ترسه‌کانیش ئه‌خاته ده‌روونی منی خوێنه‌ره‌وه که: « مه‌گه‌ر بۆی هه‌یه زانایه‌کی گشتی له چه‌مکێک یان جیهانێک یان رووداوێک نائاگا بێت ؟» یان« ئه‌و جیهانه‌ی وا زانای گشتی ئاگاداری نیه و بۆی ئه‌پرسێت، چۆن و به پشتیوانی کام سه‌رچاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له رۆمان‌دا سه‌قامگیر ده‌بێت ؟» ئه‌م به‌د گومانییه رۆچنه‌یه‌که که «راوی» و «من»ی خوێنه‌ر له‌وێوه سه‌یری که‌سایه‌تی ئه‌که‌ین.« ناتالی ساروت »ئه‌م به‌دگومانییه به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کی رۆمانی مۆدێڕن دائه‌نێت که ئه‌بێت به پانتایه‌ک بۆ دژایه‌تی سێ قۆڵی «راوی»، «خوێنه‌ر» و «که‌سایه‌تی»، به‌رامبه‌ر به یه‌کترین. ئه‌م گومانه کاتێ ره‌گه‌کانی خۆی زیاتر دائه‌کوتێت که چه‌ند لاپه‌ڕه ئه‌ولاتر ئه‌خوێنینه‌وه:«… له کوێ بووم؟ من پێم نه‌ده‌کرا ئه‌و بۆ هه‌ر کوێ ده‌چێ شوێنی که‌وم . به پێویستیشم نه‌ده‌زانی. ئه‌و پێی خۆش نه‌بوو . که‌ْسی هیچ چیرۆکێک پێی خۆش نیه بۆ هه‌ر کوێ ده‌چێ نووسه‌ره‌که‌ی شوێنی که‌وێ »(ل.17). ئه‌م بێ ده‌ربه‌ستی و ره‌ها کردنی که‌سایه‌تییه له سه‌رجه‌می رۆمانه‌که‌دا دیاره‌و ئێمه له درێژه‌ی رۆمانه‌که‌دا به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه ئه‌بینه‌وه، که نائاگایی «گێڕه‌وه‌ر» ئه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه پێک نایه‌ت مه‌گه‌ر به دابه‌زاندنی «گێڕه‌وه‌ر» تا ئاستی که‌سایه‌تی چیرۆک. واته دابه‌زاندن تا ئاستی که‌سێک که ده‌سه‌ڵات و چاره‌نووسی رۆمان به سه‌ریا زاڵه . ئه‌م ئامرازه « باڵنده‌کانی ده‌م با» له‌و رۆمانانه جیا ئه‌کاته‌وه که به گۆشه نیگای زانای گشتی ئه‌گێڕدرێنه‌وه . گێڕه‌وه‌ری « باڵنده‌کانی ده‌م با » زانایه‌کی گشتییه، که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دی له ناوه‌وه‌ی رۆمانه‌که‌دا ئه‌گێڕێته‌وه . لێره‌دا ئه‌توانین ئه‌م رۆمانه وه‌کوو پردێک له نێوان ئه‌و دوو جۆره سه‌ره‌کییه‌ی رۆمان ره‌چاو که‌ین که پێشتر پۆلینمان کرد. ئه‌م گێڕه‌وه‌ره جاری وایه توشی هه‌ڵه ئه‌بێت .« گوتم(له زمانی نووسه‌ره‌وه): ئێستا ده‌ستێکی سپی و ناسک له‌و دیو په‌نجه‌ره بچوکه‌که‌وه په‌رده لا ده‌دا و په‌رداخێک ئاو ده‌کاته بنکی گوڵه هه‌ناره‌که، ئه‌وسا فه‌رهاد خۆشحاڵ و دڵنیا ده‌رکه چێویه‌که ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڕواته ژوور. ئه‌و(مه‌به‌ست مێهره‌بانه) پێی خۆش بوو . ( مێهره‌بان )گوتی: وێنه‌یه‌کی جوان و عاشقانه‌یه (مێهره‌بان )نووسی: دیسان سه‌یری په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و دیو ماڵه‌که ده‌کاته‌وه . هیچ ده‌ستێکی سپی و ناسک په‌رده‌ی دادراوی په‌نجه‌ره‌که لانادات و په‌رداخێک ئاو ناکاته بن گوڵه هه‌ناره‌که»(لل.74و75) لێره‌دا مێهره‌بان هه‌موو تێگه‌یشتنه مه‌ئلووفه‌کانی ئێمه سه‌باره‌ت به چه‌مکی گێڕه‌وه‌ر وه‌ک ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێڕانه‌وه تێک ئه‌شکێنێت . ئه‌و ، ئه‌و شته نانووسێ که گێڕه‌وه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی . ئه‌و، شتێکی تر ئه‌گێڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی خۆی که‌سایه‌تی چیرۆکی گێڕه‌وه‌ره‌و ئه‌بێ هه‌موو شتێکی گێڕه‌وه‌ر بگێڕێته‌وه، به‌ڵام مێهره‌بان یاخییه ، یاخی له ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که خۆی ، خۆی وه‌گێڕێت. مێهره‌بان سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه‌یه. په‌رچه‌کردارێکه که به‌ره‌وڕووی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێڕانه‌وه ئه‌بێته‌وه . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه شتێکه که ته‌نانه‌ت گێڕه‌وه‌ریش ئه‌یدرکێنێت: « ئه‌و زیاتر له هه‌میشه رقی لێم بۆوه. له من ، له هه‌موو ئه‌و چیرۆکنووسانه‌ی که له به‌ر په‌نجه‌ره‌دا راده‌وه‌ستن ، پێده‌که‌نن و به که‌سی چیرۆکه‌کانیان ده‌ڵێن : من ده‌زانم تۆ ناتوانی هیچ شتێک له من بشاریته‌وه»(ل.37) مێهره‌بان ئه‌گه‌ر هیچ شتێکیش نه‌شارێته‌وه لانی که‌م ئه‌و که‌سایه‌تییه ئاساییه نیه، که سه‌ر بۆ هه‌موو گێڕانه‌وه‌کان داخات. ئه‌و ته‌نانه‌ت پێشنیاره‌کانی گێڕه‌وه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی « ئه‌فسانه » ره‌ت ده‌کاته‌وه .ئه‌و ئه‌یه‌وێت خۆی وه‌گێڕێت ئه‌گه‌ر چی ئه‌وگێڕانه‌وه له کاناڵی ژیانی « فه‌رهاد » و « کاڵێ »وه بێت .ئه‌مه له حاڵێکدایه که مێهره‌بانیش وه‌کوو گێڕه‌وه‌ری ژیانی فه‌رهاد شاره‌زای هه‌موو شتێکی که‌سایه‌تییه‌که‌ی نیه . له‌لایه‌کی تریشه‌وه فه‌رهاد سه‌ر بۆ هه‌موو گێڕانه‌وه‌کانی مێهره‌بان داناخات. ئه‌وه خۆیه‌تی که شوێن بیره‌وه‌رییه‌کانی رابووردوی ئه‌که‌وێت. ئه‌و خۆی ئه‌و کۆڵانانه ته‌ی ئه‌کات که سه‌رده‌مێک ژیانی تیا به سه‌ر بردووه : «گوتی(له زمان مێهره‌بانه‌وه) : پیاو له‌م کۆڵانه‌دا ون ده‌بێت ، ئه‌و ده‌یه‌وێ تا کوێ به شوێن خۆی دا رامانکێشێ ؟»(ل73) پێشتریش ئه‌و کاته مێهره‌بان، فه‌رهاد ئه‌هێنێته ده‌ره‌وه بۆ گه‌ڕان له ناو شاردا، گێره‌وه‌ر گوتبووی:« منیش ناچار شوێنیان که‌وتم »(ل.73) ئه‌م ناچاری و پێمل بوونه‌ی گێڕه‌وه‌رو ئه‌و نا ئاگاییه‌ی مێهره‌بان ، گومانمان له ده‌سه‌ڵاتی گێرانه‌وه‌و گێڕه‌وه‌ر زیاتر ئه‌کات. له باڵنده‌کانی ده‌م بادا، ئیتر ئێمه و جیهانی رۆمان، له ژێر سه‌یته‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌دا نین . رۆمان ئه‌بێته پانتایه‌ک بۆ گه‌مه‌ی جدی ده‌سه‌ڵاتخوازی و هه‌ر که‌سه‌ی مافی ئه‌وه‌ی پێ ئه‌درێت تا له‌م گه‌مه‌یه‌دا به‌شدار بێت . له‌م رۆمانه‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ دو که‌س ره‌خساوه . مێهره‌بان و فه‌رهاد، دو که‌سایه‌تین که ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتخوازییان بۆ ته‌رخان کراوه. ئینکاری ده‌سه‌ڵاتی «گێڕانه‌وه» و «گێڕه‌وه‌ر» له جیهانی رۆمان‌دا، هاوشانی ئینکاری گوتاره زاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاته له جیهانی واقیعدا .به‌ڵام ئه‌م ئینکاره کۆمه‌ڵێک پرسیاری تر به دوا خۆیدا ئه‌هێنێت : « ئه‌فسانه » و« کاڵێ » و « له‌یلا» له‌م گه‌مه سه‌یره‌دا چ پێگه‌یه‌کیان هه‌یه؟ « ئه‌فسانه به‌شێک له شۆڕش بوو ، کچی شۆڕش بوو ، کچه چکۆله‌ی » (لا.56) ئه‌فسانه ئه‌و کچه به وره و لێهاتووه‌یه که توانیویه‌تی شان به شانی کوڕه‌کانی هاوڕێی دژ به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رده‌می خۆی ببێته‌وه . دڵی به مێهره‌بانه‌وه بووه . له ئه‌نجامی رۆشتنی مێهره‌بان له وڵات و به جێ هێشتنی ئه‌فسانه له پێناو خه‌ون و خه‌یاڵه به‌رزه‌کانی خۆی، ئه‌فسانه به زۆره ملی ئه‌درێت به « ناسری»، کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ناته‌وای به رواڵه‌ت ساغ . له ئاکامدا ئه‌فسانه خۆی ئه‌سووتێنێت. «کاڵێ ره‌سمێکه له قاپی شینی په‌نجه‌ره‌یه‌کدا »(ل.82) که‌سایه‌تی کاڵێ، له راستییا که‌سایه‌تییه‌کی « تیپیک»ه . وه‌ک هه‌موو کچه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی، وه‌کوو زۆربه‌ی کچانی جیهان و کۆمه‌ڵگه‌ی واقیعی کوردی . نه‌خوێنده‌واره، ژیانێکی هه‌ژارانه و پڕ له ئازاری هه‌یه، له‌گه‌ڵ فه‌رهاد شه‌یدای یه‌کترن . پاش گیرانی فه‌رهاد و دڵنیا بوونی کاڵێ له‌وه‌ی که فه‌رهاد بۆ ئه‌و نابێت ، ده‌ره‌تانێک نادۆزێته‌وه جگه له خۆ سوتاندن. له‌یلا شاعێره‌و ئه‌نووسێت . مامۆستا‌و خوێنده‌واره . زێده‌تر له ژنان و کچانی ده‌وروبه‌ری خۆی تێده‌گات . دڵی به مێهره‌بانه‌وه‌یه . مێهره‌بانێکی گه‌ڕاوه‌و به ته‌مه‌ن . خۆی خوازبێنی له مێهره‌بان ده‌کات به‌ڵام مێهره‌بان دوا ئه‌م هه‌موو ساڵه هه‌ر له بیری ئه‌فسانه‌دایه ومل بۆ ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ له‌یلا داناخات. به‌م پێناسه کورته‌وه له‌م سێ که‌سه پرسیار ئه‌مه‌یه : «بۆ ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ ئه‌م سێ که‌سه، یان لانی که‌م یه‌کێکیان ته‌رخان نه‌کراوه؟» بۆ ئه‌فسانه، ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زاڵی سیاسی سه‌رده‌می خۆی دژوارتره؟ یان به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه له ناو چیرۆکدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆی؟ «من ناتوانم که‌سایه‌تی چیرۆکه‌کانت بم ؟ » (لا.134) ئه‌مه پرسیاری له‌یلایه له مێهره‌بان و وه‌ڵامی مێهره‌بانیش بۆ ئه‌م پرسیاره: « نا .. »یه. له‌لایه‌کی تره‌وه مێهره‌بان ئاوا له باره‌ی له‌یلاوه ئه‌دوێت ، کاتێ باسی شێعره‌کانی ئه‌کات : « له‌مه‌و دوا له‌یلا… واز له‌و رێگه گشتییه دێنێ هه‌موو خه‌ڵک پیایدا ده‌ڕۆن و تێده‌کۆشێ رێگه‌ی خۆی له رێگه‌ی خه‌ڵکی تر‌و، زمانی خۆی له زمانی خه‌ڵکی تر و ته‌نانه‌ت بۆچوونی خۆی له بۆچوونی خه‌ڵکی تر، جیا بکاته‌وه . ئه‌م هه‌وڵه بۆ‌کچه‌شاعێرێک له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سووننه‌تی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا …. هه‌وڵێکی ئازایانه‌یه »( لا.56) یان کاتێ باسی معامله‌ی شاعێر ( له‌یلا) ئه‌کات له‌گه‌ڵ پیاو، له شێعره‌کانیدا ، ئه‌ڵێ: « ….شاعێر به دابڕان له‌وپیاوه زه‌ینییه، له خۆی نزیک ده‌بێته‌وه، له ناسینی خۆی . له سه‌ر به خۆیی خۆی، وه‌ک مرۆڤێک، وه‌ک ئافره‌ت نزیک ده‌بێته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته ئه‌که‌وێته دیاڵۆگ و وت و وێژ . ئه‌مه سه‌ره‌تای ئازادی شاعێره.شاعێر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بژی، بنووسێ و ته‌جره‌به‌ی شێعری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ ، پێویستی به‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌دا ، له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا جۆره‌یه‌ک ده‌مارگرژی و هه‌ڵچوونیش ببێت، هه‌ڵچوونێکی ئافره‌تانه له سه‌ره‌تای ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا. »(ل.68) داخوازی «که‌سایه‌تی بوون»ی له‌یلا له لایه‌ن مێهره‌بانه‌وه ره‌ت ده‌کرێته‌وه . جیاوازی رێگا و بۆچوون و زمانی له‌یلا، ته‌نیا له زه‌ینییه‌تی گێڕه‌وه‌ر(مێهره‌بان) دایه و وه‌ک ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتخواز، نمودێکی له فۆڕمی گێڕانه‌وه‌ی رۆمانه‌که‌دا نیه . له‌یلا له زه‌ینییه‌تی پیاوی گێڕه‌وه‌ر نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه( وه‌ها که فه‌رهاد و مێهره‌بان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، یان لانی که‌م هه‌وڵیان بۆ داوه) که‌واته ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بکه‌وێته دیاڵۆگ و وتوێژ و سه‌ره‌تای ئازادی له‌یلا له‌م رۆمانه‌دا هیچ کات ناتوانێت ده‌ست پێ بکات . ئه‌مه ئه‌توانین به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ تواناییه‌کانی مێهره‌بان و فه‌رهاد وه‌ک ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ و دیاڵۆگ له‌ته‌ک ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێڕانه‌وه، بۆ خۆ درکاندن ، بۆ سووژه بوون و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات . جیاوازی پێگه‌ی له‌یلا و مێهره‌بان و فه‌رهاد ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه، که توانای حه‌رام کردن و به شیاو زانینی هه‌یه. خۆ گێڕانه‌وه بۆ مێهره‌بان و فه‌رهاد، شیاوه‌و بۆ له‌یلا قه‌ده‌غه و حه‌رام . « من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه … جگه له‌وه‌ی له ژووره‌که‌ی خۆمدا له‌گه‌ڵ کوڕه کوێره‌کان سه‌ر به سه‌ری یه‌که‌وه بنێین »(ل101) ئه‌مه دیاڵۆگێکی کاڵێیه . له پاڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وه بزانین که « کاڵێ » ناوی ئه‌م کچه نیه ، به‌ڵکوو فه‌رهاد پێشتر شه‌یدای کچێکی تر بووه به ناوی کاڵێ و له خۆشه‌ویستی ئه‌و کاڵێیه ئه‌م ناوه به سه‌ر ئه‌م کچه دا دائه‌بڕێ و کاڵێ خۆی ئه‌ڵێت : «ده‌مه‌وێ له سجیله‌که‌شمدا ناوم بگۆڕم »(ل.89) منی خوێنه‌ر بۆ کاڵێ چاوه‌ڕوانی هیچ ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتخوازانه نیم . کاڵێ که‌سایه‌تییه‌کی ده‌سه‌ڵات په‌روه‌ره‌و ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتخواز بێ، بۆیه سووتانی کاڵێ له ده‌ره‌نجامی ئه‌م رۆمانه‌دا، بۆ ئه‌و چاره‌نووسێکی ئاساییه . به‌ڵام بۆ ئه‌فسانه‌و له‌یلا به دو تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و سه‌ر به دوبه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز، چاوه‌ڕوانی ئه‌و چاره‌نووسه ناکرێت که وا ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه بۆی ده‌ستنیشان کردوون. ئه‌فسانه ئه‌گه‌ر کچی شۆڕش و یاخیبوونه ، ئه‌و شۆڕش و یاخیبوونه، ته‌نیا له گێڕانه‌وه‌ی گێڕه‌وه‌ردایه‌و له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینییه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بوونی نیه. له کاتێکدا مێهره‌بان و فه‌رهاد هه‌ردوو پیاوی شۆڕشن و ده‌رفه‌تی یاخیبوونیان له رۆمانه‌که‌دا بۆ ره‌خساوه . ئه‌گه‌ر له‌یلا، خاوه‌ن بیر و بۆچوون و زمانی جیاوازه و توانایی وت‌و وێژ و دیاڵۆگی هه‌یه، «بۆچی ئه‌م وت‌و وێژه ته‌نیا چه‌مکێکه و له زه‌ینی گێڕه‌وه‌ردا بوونی هه‌یه ؟» ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له زه‌مینه‌ی په‌رچه‌کرداره‌کانی خۆیدا ده‌رئه‌که‌وێ و به پێچه‌وانه‌وه دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌کانیش له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدایه که مانا به خۆیان ئه‌به‌خشن . ئه‌گه‌ر مێهره‌بانێک بوونی هه‌یه ئه‌وه ، دژایه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌و پێمل نه‌بوونی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، که بوونی پێ ئه‌به‌خشێت. ئه‌م پێوه‌ندییه له نێوان فه‌رهاد و مێهره‌بانیشدا هه‌یه . به‌ڵام سیمای ئه‌م سێ ئافره‌ته له زه‌مینه‌ی کام په‌رچه‌کرداره، یان له به‌رامبه‌ر کام ده‌سه‌ڵاته‌دا پێناسه بکه‌ین؟ لێره‌دا قسه له سه‌ر ئه‌وه نیه که «هۆکاره‌کانی ئه‌و چاره‌نووسه‌ی وا کاڵێ و ئه‌فسانه پێی مه‌حکووم کراون چین ؟» قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری گێڕانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی که له به‌رامبه‌ر دو که‌سایه‌تی مێهره‌بان و فه‌رهاددا زه‌بوونه، به‌و راده‌یه‌ش به سه‌ر که‌سایه‌تی له‌یلا و ئه‌فسانه‌و کاڵێدا زاڵه . ئه‌مه به‌و مانا نیه که «باڵنده‌کانی ده‌م با» ببوایه به پانتایه‌ک بۆ به‌رابه‌ری مافه‌کانی ژن و پیاو. باڵنده‌کانی ده‌م با، مانیفێستی عه‌مه‌لی رووخانی ئوستووره‌و ئه‌فسانه‌ی نووسه‌ره بۆ ئه‌ده‌بی چیرۆک‌نووسی کوردی و هه‌ر وه‌ها هه‌ر چه‌شنه ئه‌فسانه و قاره‌مان سازییه‌کی تر . ئه‌مه‌یش به که‌ره‌سه‌ی پرسیار و گومان و دژایه‌تی راوی و که‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌یه‌کترین پێک هاتووه، که ئه‌توانین بڵێین ئه‌م دژایه‌تییه لۆژیکێکه، بناخه‌ی ته‌واوی رۆمانه‌که‌ی له سه‌ر دانراوه. بۆیه لام وایه به به‌شداری سێ که‌سایه‌تی له‌یلا و ئه‌فسانه و کاڵێ له‌و گه‌مه‌دا و له زمینه‌ی ئه‌و لۆژیکه ئه‌ساسییه‌دا ، باڵنده‌کانی ده‌م با ئه‌یتوانی خۆی له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که « تبعیچ جنسی» باڵی به سه‌ردا بکێشێت ، دور بخاته‌وه. ئه‌م ئۆبژه‌بوونه‌ی له‌یلا و کاڵێ و ئه‌فسانه، کاتێ زیاتر زه‌ق ئه‌بێته‌وه که بزانین هاوکات سێ گێڕه‌وه‌ر، کاڵێ و ئه‌فسانه ئه‌گێڕنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان خاوه‌ن ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتخوازی گێڕانه‌وه بن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێین و به‌راوردی راده‌ی دیاڵۆگه‌کانی ئه‌م سێ که‌سه و که‌سایه‌تییه‌کانی تری رۆمانه‌که بکه‌ین. باڵنده‌کانی ده‌م با ئاوێنه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی وداڵغه‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی به‌ره‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌گرێته خۆ و به‌م هۆیه‌ش ناتوانین خۆمان له‌م پرسیاره قوتار که‌ین که : « ئایا ئه‌توانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ژن، لانی که‌م له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌یبووه له چیرۆکدا پێی ببه‌خشێت ؟» به‌ڵام ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕووی که‌سایه‌تی مێهره‌بان و فه‌رهادیش ئه‌بێته‌وه . ئه‌وان نوێنه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه‌ن که سه‌رده‌مێک نه‌یانتوانی له داڵغه‌کانی خۆیان بدوێن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێنه‌درا تا له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه و خۆیاندا له شکسته‌کانیان و هۆکاره‌کانی بدوێن و ئاواته‌کانیان بێته دی. به‌ڵام له‌م رۆمانه‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێدراوه که له ئاوات و داڵغه‌کانیان بدوێن و به راشکاوی هه‌وڵ به‌ن بۆ ده‌رباز بوون له ژێر رکێفی گێڕانه‌وه‌یه‌ک، که له‌وانه‌یه بیهه‌وێت ته‌نانه‌ت به حه‌قیقه‌تیش بیانگێڕێته‌وه. « له پێناوی کام تاوانه‌دا سزا ده‌درێین ئێمه؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێین؟ له دۆزه‌خی کام قه‌ده‌ره‌دا ده‌بینه خۆڵه‌مێش؟»(ل.29) ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کانن که مێهره‌بانیان له نیشتمانه‌که‌ی تاراندووه، یان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که فه‌رهاد له وڵات و نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا غه‌ریب بمێنێته‌وه‌و له تاراوگه‌یه‌کی ده‌روونیدا بژی ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌یه که له‌یلا و ئه‌فسانه و کاڵێ ئه‌خاته قه‌راغه‌وه و له چه‌شنێک تاراوگه‌دا ئه‌یانهێڵێته‌وه . من لانی که‌م لای خۆم جیاوازی پێگه‌ی ژن و پیاو له‌م رۆمانه‌دا ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و گوتاره زاڵه پیاو سالارانه که ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ش ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت.ره‌نگه هه‌ر ئه‌م گوتاره زاڵه‌یه که بۆ ته هۆی ئه‌وه‌ی «له‌م وڵاته‌چیرۆکی زۆر که‌س نه‌نووسراوه»(ل.28) و ژن به‌رچاوترینی ئه‌و که‌سانه‌یه
ناردنی کۆمینت
{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 5 له 6
} { لاپه‌ڕه‌ی پاش }
|
پێناسه
لینکه‌کان
بەشی فارسی
چینه‌کان
دوا بابه‌ته‌کان
ئه‌پووغی سیموو ئه‌گه‌ر ئه‌تزانی چه‌نده هه‌ورم که پێناکه‌نی شێعرێک بۆ ره‌نجه‌کانی مه‌سیح که سه‌رابێ ئه‌گری تینویه‌تیت بشکێنێ « باڵنده کانی ده‌م با » و رووخانی ئوسـتوره‌ی نووسه‌ر یادگه‌ی فه‌رامۆشی و ئالزایمێری گێڕانه‌وه
ڕۆژ ژمێر
« March 2010 »
| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
| 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
| 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
| 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
| 29 | 30 | 31 | |
|