یادگه‌ی فه‌رامۆشی و ئالزایمێری گێڕانه‌وه
گێڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که دژی یادگه‌ی فه‌رامۆشی (1) ئه‌وترێ گێڕانه‌وه هه‌وڵێکه بۆ ده‌رباز بوون له هه‌راسی فه‌رامۆش بوون و له بیر کردنه‌وه. واته له‌و شوێنه‌وه که گێڕانه‌وه ده‌ست پێئه‌کات و مرۆڤ بینایه‌ک له زمان بنیاد ئه‌نێت بۆ سه‌قامگیر کردنی شووناسی له بیر کراوی خۆی، فه‌رامۆشی کۆتایی پێ دێت. دیاره به‌رده‌وام له نێوان فه‌رامۆشی و گێڕانه‌وه دا سنوورێکی دیاری کراو و پڕره‌نگ ئاماده‌یه. سنوورێک که ئه‌م لای هه‌راسی مه‌رگه و ئه‌و لای شه‌عه‌فی هه‌رمان . به‌ڵام ئه‌م سنووره خۆی له خۆیدا نه گێڕانه‌وه‌یه نه فه‌رامۆشی، نه هه‌راسه‌و نه شه‌عه‌ف، نه مه‌رگه و نه هه‌رمان.ئایا ناکرێ بیر له پانتایه‌یه‌کی هاوبه‌ش بکه‌ینه‌وه له نێوان گێڕانه‌وه و فه‌رامۆشیدا؟.شوێنێک که ئه‌م سنووره به‌رزه‌خییه‌ی تێدا کاڵ ئه‌بێته‌وه؟پانتایه‌ک که سه‌ر به هه‌ر دوو لایه و ته‌نیا سنوورێکی پڕره‌نگی زاڵ نیه؟ئه‌وکات ئه‌کرێ بڵێین هه‌ندێک له‌و هه‌وڵ و بابه‌ته ره‌واییانه شیاوی فه‌رامۆش کردن و فه‌رامۆشبوونن و بڕێک له‌و هه‌راسی مه‌رگ و فه‌رامۆشیانه‌ش شیاوی گێڕانه‌وه‌ن.له هه‌موو گێڕانه‌وه‌یه‌کدا هه‌ندێ شت وه‌لا ئه‌خرێ و فه‌رامۆش ئه‌کرێ و ءئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی زاڵی راوی یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ .و له‌م پانتا هاوبه‌شه‌دا فه‌رامۆشیش هه‌ندێ شت ئه‌گێڕێته‌وه واته فه‌رامۆشی خۆی ئه‌بێته خاوه‌نی یادگه‌یه‌کی تایبه‌ت که ئه‌کرێ زۆر شتی لێ هه‌ڵێنجین.گێڕانه‌وه لێره‌دا ئیتر نابێته ئه‌و رزگاریده‌ره بێهاوتایه‌ی که ئه‌کرێ تا هه‌تا هه‌تایه له سایه‌یدا بحه‌سێینه‌وه به‌ڵکوو فه‌رامۆشیش فه‌زایه‌کی ئه‌رخه‌یان به‌خشه که ئه‌کرێ له‌و فه‌زایه‌دا نه‌ک هه‌راسی مه‌رگ بمانگرێ به‌ڵکوو بێ وه بیر هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مک و یاده‌وه‌ری وبه فه‌رامۆش کردنیان ته‌نیا به مه‌رگ و نه‌مان و فه‌وتان پێبکه‌نین.پێکه‌نین به ئالزایمێری گێڕانه‌وه و شاد بوون به که‌شفی یادگه‌ی فه‌رامۆشی. (2) کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی فه‌رامۆشکاره و ئه‌م فه‌رامۆشکارییه‌ش په‌یوه‌سته به دڵنیایی له‌وه‌ی که هیچ شتێ نه‌فه‌وتاوه و له بیر نه‌چۆته‌وه تا وه‌گێڕدرێت واته لای مرۆڤی کورد رابردوو به تێر و ته‌سه‌لی خه‌ریکه له ئێستادا روو ئه‌دات و پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئێستا و داهاتوو ناکات و ئێستا فه‌رامۆش ئه‌کرێت و ئه‌بێته قوربانی قاره‌مانییه‌کانی دوێنێ که هێشتا زیندووه، ئه‌وه‌نده زیندوو که زۆر جار گێڕانه‌وه‌ی بۆنی تاوان بوونی لێ دێت. واته مه‌گه‌ر بۆی هه‌یه شتێک که له بیر نه‌چۆته‌وه و فه‌رامۆش نه‌کراوه وه‌گێڕدرێت؟ یادگه‌ی تاک یادگه‌یه‌که سه‌رڕێژ له بیره‌وه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵگا.له‌م یاده‌وه‌رییانه‌دا تاک ناتوانێ به‌شێکی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێ چونکا یاده‌وه‌ری و ته‌جره‌به‌کان هه‌مووی له‌یه‌ک ئه‌چن و هاوسانن. تاک له‌م کۆمه‌ڵگادا خاوه‌نی یادگه‌یه‌کی شه‌خسی و تایبه‌ت به خۆی نیه و ناتوانێت خۆی له‌باری ته‌جره‌به و یاده‌وه‌رییه‌وه به تاقانه بزانێ بۆیه ئه‌وه‌یشی که له بیری ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌یه که کۆمه‌ڵگای کوردی فه‌رامۆشی نه‌کردوون به زمانێکی تر پێویست به گێڕانه‌وه ناکه‌ن چونکه خۆیان خه‌ریکن له ئێستادا رو ئه‌ده‌ن واته تاکی کورد ئه‌و شتانه‌ی له بیر ماوه که پێویست به گێڕانه‌وه ناکات لێره‌دایه که تاکی کورد ئه‌وه‌ی که فه‌رامۆشی ئه‌کات خۆیه‌تی. ئه‌م خوده له ئاوا کۆمه‌ڵگایه‌کدا قابیلی گێڕانه‌وه نیه چونکه هه‌موو خوده‌کان یه‌کسانن و خودێکی تاقانه و نوێ ( نه به مانای به‌رزه‌جێ) بۆ گواستنه‌وه بۆ ئێستا و داهاتوو و ئه‌وانی تر بوونی نیه. کێ، چی بۆ کێ وکه‌ی و بۆچی وه‌گوێزێ؟ئه‌م وه‌همی هاوبه‌شی و یه‌کسانیه هه‌مان سنووره پڕره‌نگه‌یه که نه هه‌رمانه نه مه‌رگ، نه گێڕانه‌وه‌یه و نه فرامۆش بوون و له بیر کردنه‌وه. ئێمه پێویستمان به پانتایه‌کی هاوبه‌شه له نێوان فه‌رامۆشی و گێڕانه‌وه، پانتایه‌ک که تێیدا زۆر شت شیاوی فه‌رامۆش کردنه و زۆر فه‌رامۆش کراوی و فه‌رامۆش بووییش شیاوی گێڕانه‌وه. پانتایه‌ک که بتوانێ ئه‌و سنووره پڕ ره‌نگ و به‌رزه‌خییه کاڵ کاته‌وه و خودی نوێ و تاقانه به‌رهه‌م بێنێت یه‌عنی لێره‌وه گێڕانه‌وه‌ی خود هێرشێکه دژی ئالزایمێرێک که گێڕانه‌وه‌ی کوردی تووشی بووه. گێڕانه‌وه‌یه‌ک که ئێستا به‌رده‌وام له بیر ئه‌باته‌وه و دوێنێی هه‌میشه ئاماده‌یه. (3) ـ ئارشیوی رۆمانی کوردی سه‌رڕێژه له‌و رۆمانانه‌ی که که‌سایه‌تییه‌کانیان ته‌نیا و ته‌نیا بۆ سه‌لماندنی دوێنێ ئه‌گێڕنه‌وه. ئه‌وان له ئاماده‌یی به‌رده‌وامی دوێنێ و غیابی ئێستادا ئه‌ژین.( «خه‌نده»ی «ئێواره په‌روانه»، «فه‌رهاد»ی «ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند»، «مێهره‌بان»ی «باڵنده‌کانی ده‌م با» و« لاس»ی «گوڵی شۆڕان» و .....). هیچکام له‌م که‌سایه‌تییانه له ئێستای خۆیان نادوێن ءه‌وان هاتوون دوێنێ وه‌گوێزن. ئه‌ی چۆنه ئه‌وان خه‌ریکن شتێک ئه‌گوێزنه‌وه که پێویست به گواستنه‌وه ناکا و لای مرۆڤی کورد به‌رده‌وام ئاماده‌یه؟ له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم تاکی کورد تا دێ خۆی وه‌گێڕێ یادگه و یاده‌وه‌ره سه‌لماوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌گوێزێته‌وه. چونکه هه‌موو ئه‌م که‌سایه‌تییانه یادگه‌یان سه‌رڕێژه له یاده‌وه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌و یادئه‌وه‌رییانه‌ی لای کۆمه‌ڵگا پێویست به گێڕانه‌وه ناکه‌ن. بۆیه به‌رده‌وام که ئه‌گێڕنه‌وه ئێستای خۆیان وسکوت ئه‌که‌ن. ئه‌وان دێن خۆیان وه‌گێڕن به‌ڵام هاوکات خۆیان و ئێستای خۆیان له بیر ئه‌چێته‌وه. که‌سایه‌تی زۆربه‌ی رۆمانه‌کانی کوردی تووشی وه‌همی گێڕانه‌وه‌ی خودن.ئه‌مه به‌و مانا نیه که که گێڕانه‌وه‌ی رابردوو گێڕانه‌وه‌ی خود نیه، به‌شێک له خۆگێڕانه‌وه گێڕانه‌وه‌ی رابردووه به‌ڵام تا زه‌مانێک ئه‌م پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی رابردووه له هه‌وڵێکی یه‌کسان سازانه‌دا تاک له کۆمه‌ڵگادا نه‌توێنێته‌وه‌و « مستحیل»ی نه‌کات، یادگه‌ی تاک به‌تاڵ نه‌بێته‌وه له ئێستای خۆی و سه‌رڕێ نه‌بێت له یاده‌وه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا. دۆن کیشۆت تا زه‌مانێک دۆن کیشۆته که شوالیه‌یه‌کی حه‌ماسه ساز نیه واته له ئاست گێڕانه‌وه پێشینییه‌کاندا ناچێته پێش. ئه‌و تا زه‌مانێک دۆن کیشۆته که وێنای ده‌قاو ده‌ق و راسته‌وخۆی پێکه‌نینه به یلده‌وه‌ری و رابردووی یه‌کسانی هه‌موو شوالیه و ئه‌فسانه سه‌له‌حشوورییه‌کان.ئه‌و کاتێ ئه‌توانێ که‌سایه‌تییه‌کی رۆمانساز بێت که په‌ی به ئالزایمێری سه‌رجه‌م گێڕانه‌وه‌کانی پێش خۆی به‌رێت. . دۆن کیشۆت له یادگه‌ی فه‌رامۆش کراوی سه‌رده‌می خۆیه سه‌رهه‌ڵئه‌دات. یادگه‌ی پڕ له رابردوو و به‌تاڵ له ئێستا. ئه‌و خۆی و ته‌واوی که‌سانی وه‌ک خۆی که له ئێستای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ژیان ئه‌هێنێته‌وه یادو ئه‌گێڕته‌وه. له‌وێشه‌وه‌یه که رۆمان سه‌رهه‌ڵئه‌دات چونکا گێڕانه‌وه‌ی پێشتر توانایی بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م خوده‌ی نیه بۆیه جیهان و فوڕمێکی تر بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆی که‌شف ئه‌کات.ئێمه ئه‌گه‌رچی رۆمانمان هه‌یه به‌ڵام توانایی گێڕانه‌وه‌ی دۆن کیشۆتێکی نیه دیاره ئه‌مه‌یش پێویستی به تاکێک هه‌یه جه‌سوورانه پاشه‌کشه به سنووره‌کانی کۆمه‌ڵگا بکا و حه‌ریمی تاکایه‌تی خۆی داڕێژێته‌وه ، حه‌ریمێکی شه‌یتانی که له هی که‌س ناچێ. جیا له‌م حاڵه‌ته دۆن کیشۆتێکی قابیلی گێڕانه‌وه‌مان نابێ. (4) شێعری به‌ره‌ی سیاسی کوردستانی ئێران نموونه‌ی دیکه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌کی فه‌رامۆشکاره. ئه‌م گێڕانه‌وه له پڕۆژه‌یه‌کی یه‌کسان سازیدا تووشی ئالزایمێر بووه. شاعێری به‌ره‌ی سیاسی کوردستانی ئێران کاتێ ئه‌یه‌وێت باس له کاره‌ساته‌کانی خوی بکات ئه‌و کاره‌ساته له سیمای هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه ئه‌نوێنێته‌وه. له نماد نیشانه و فاکته ئه‌ده‌بییه‌کانی « روانگه» که‌ڵک وه‌رئه‌گرێتئه‌و پێی وایه ته‌جره‌به‌کانی هه‌مان ئه‌زموونه‌کانی تاکێکی کوردی عێراقییه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کوردستانی ئێران خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی دێکۆمێنتداری سیاسی و درێژخایه‌نی سه‌ربه‌خۆ و ساڵانێکی زۆر شه‌ڕ و براکوژی و کاره‌ساتی سه‌ربه‌خۆ بووه به‌ڵام شاعێری سیاسی کوردستانی ئێران بۆ گواستنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه کۆمه‌ڵگا و کاره‌ساته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی کوردستانی عێراق ئه‌گوێزێته‌وه.ئه‌و پێی وایه ئه‌م دوو ئه‌زموونه جیاوازییان نیه و یه‌کسانن. له‌م مابه‌ینه‌دا چه‌مکی یه‌کگرتوویی یارمه‌تییه‌کی زۆری به پڕۆژه‌ی یه‌کسان سازی داوه . یه‌کگرتوویی له نێوان چه‌ن پارچه که هه‌ر کام خاوه‌نی ئه‌زموونی تایبه‌ت و ژیاوی خۆیه‌تی . له هه‌موو یه‌کسان سازی و یه‌کگرتووییه‌کدا به مه‌به‌ستی لابردنی جیاوازییه‌کان کۆمه‌ڵێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئه‌فه‌وتێ له‌م ناوه‌دا شێعری به‌ره‌ی سیاسی کوردستانی ئێران له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵه یه‌کسان سازانه‌دا ئه‌زموونه ژیاوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێران به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌کانی خۆیه قوربانی ئه‌کات. له شێعری هیچکام له شاعێرانی ئه‌م به‌ره نیشانیه له براکوژی ئه‌م دیو یان ئه‌وه‌ی که هه‌شت ساڵ شه‌رێک بێ مه‌یلی خۆمان ئه‌گوزرێته‌وه کوردستان و به راده‌ی هه‌ڵبجه پتانسییه‌ڵه ئینسانییه‌کانی ئێمه ئه‌فه‌وتێنێ، نابینی.
ناردنی کۆمینت
{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 6 له 6
} { لاپه‌ڕه‌ی پاش }
|
پێناسه
لینکه‌کان
بەشی فارسی
چینه‌کان
دوا بابه‌ته‌کان
ئه‌پووغی سیموو ئه‌گه‌ر ئه‌تزانی چه‌نده هه‌ورم که پێناکه‌نی شێعرێک بۆ ره‌نجه‌کانی مه‌سیح که سه‌رابێ ئه‌گری تینویه‌تیت بشکێنێ « باڵنده کانی ده‌م با » و رووخانی ئوسـتوره‌ی نووسه‌ر یادگه‌ی فه‌رامۆشی و ئالزایمێری گێڕانه‌وه
ڕۆژ ژمێر
« March 2010 »
| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
| 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
| 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
| 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
| 29 | 30 | 31 | |
|