شێعرێک بۆ ره‌نجه‌کانی مه‌سیح
عه‌قره‌به‌یه‌ک له عاده‌تی مانگانه‌تا بێچرکه‌یه‌و من به حه‌فده ده‌قیقه‌ی سه‌عاتی هیچ یه‌کشه‌ممه‌یه‌ک ره‌بتم نیه خۆشت ئه‌زانی پاییز که دێ هه‌میشه له من زووتره و درۆ ئه‌که‌ن بۆم پارکه دوو که‌س له سه‌ر نیمکه‌تێ به‌سه و چه‌ترێ به شی ئه‌م هه‌موو بارانه ناکا راستی خاتوون بۆ که ئه‌ڕۆی پیاده ره‌وه‌کان ته‌واو نابن؟ و پیاوێ به کراسێکی بێ قۆلی خۆڵه‌مێشییه‌وه له تاقه‌تم ده‌رئه‌چێ باوه‌ڕ ناکه‌ی خوا بێ په‌رده بێ نافه‌ک و خه‌تێنه و شه‌هوه‌ت هه‌ر پیاوه ئه‌ونده‌م ئه‌مه به سه‌ر سه‌لیبه‌وه نه‌وت تا دایکم به‌م رۆژگاره هه‌ر به کچێنی و په‌رده‌وه ئه‌مرێ. خاتوون جاده‌یه‌ک،شتێ شک نابه‌ی؟ ئه‌م شێعره ئاوا بێ سه‌رم لێ ئه‌شێوێ قه‌ڵه‌مێکیش بێ خراب نیه دڵم به بن به‌ستێکی بێ دره‌خته‌وه‌یه له نه‌ققاشی کووچه‌که‌تاناو حه‌وشه‌یه‌ک خه‌و به حه‌وزێکی بێ ماسییه‌وه ببینێ که‌چی ئێره تا ته‌نیایی بڕ ناکا و سه‌فه‌ریش هه‌ر له خۆوه سه‌فه‌ر نیه ئه‌گه‌ر ئه‌ڕۆی ئه‌گه‌ر جاده‌کان به جێت ئێڵن ده‌ره‌قه‌تت نایه‌ن ئه‌گینا کوا په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌شی بینینی تۆ ئه‌کات؟ و هیچ سووچێکی ئه‌م ژووره کاوله به‌شی من. له حه‌وسه‌ڵه‌ی ژنێکا په‌رده‌کانی ئه‌م په‌نجه‌ره دانه‌درابێتیشه‌وه ژن بێ په‌رده هه‌ر ژنه و مه‌گه‌ر چووزانم خوا که به ئێمه گه‌یی بووین به پیاو ئه‌گینا خوا له شه‌یتان چی که‌متره که ژن له خۆوه هه‌موو شتێکی له من؟ باوه‌ڕ که خاتوون له‌که‌یه‌وه به له‌ش پیسی باوکمه‌وه غوسڵ ئه‌که‌م؟ ئه‌گینا کوا نافه‌کی خوا به‌شی ئه‌م هه‌موو شه‌هوه‌ته ئه‌کات تا باوشێک به‌شی ئه‌م هه‌موو سه‌لیبه؟ مه‌گه‌ر چووزانم ئێمه که گه‌یشتین به خوا بوو به پیاو. به‌م رۆژگاره پیاوێک پێچه‌وانه‌ی عه‌قره‌به‌کانی سه‌عات ئه‌سووڕێته‌وه‌و له عاده‌تی مانگانه‌یدا عه‌قره‌به‌یه‌ک بۆ قه‌راره‌کانی شک نابا خاتوون ! تۆ نازانی ئێوارانه سه‌عات چه‌نده‌یه؟
ناردنی کۆمینت
{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 3 له 6
} { لاپه‌ڕه‌ی پاش }
|